موقتەدا سەدر شەش خاڵ سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆست و لیژنەكانی پەرلەمان دەخاتەڕوو

السبت 06 تشرين أول 2018 - 18:23

موقتەدا سەدر شەش خاڵ سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆست و لیژنەكانی پەرلەمان دەخاتەڕوو

بەغداد – ا ه ع
یەكەم: پێویستە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و پۆستە ئەمنیە هەستیارەكان تەنها لە دەستی سەرۆك وەزیراندا بێت، هیچ كوتلە و حزبێك بۆی نەبێت كەسیان بۆ كاندید بكات.
دووەم: رێگە گرتمان لە كاندیدكردن بۆ ئەو وەزارەتانە بۆ ئەوەیە تەنها لە دەستی سەرۆك وەزیراندابێت.
سێیەم: پۆست و دەستە و پلە وەزیفیەكانی تر هیچیان كەمتر نییە لە وەزارەتەكان … پێویستە بەپێی بنەمای یاسایی و لۆژیكی راست و دروست دابەشبكرێن و ڕەچاوی دادپەروەری و دەستپاكی و شارەزایی بكرێت و دوربێكەوێتەوە لە حزب و فیئەوی.
چوارەم: كردنەوەی دەرگای خۆ كاندیدكردنی گشتی بۆ پسپۆڕی و خاوەن تواناكان بەپێی مەرجی توند لە پێناو پاراستنی هەیبەتی دەوڵەت.
پێنجەم: چەند پۆستێك زۆر گرنگ و هەستیارن و گرنگترین بنەماكانی چاكسازی و لەناوبردنی گەندەڵین .. پێویستە سەرۆك وەزیران كار لەسەر ئەوە بكات كە ئەو پۆستانە لەدەستی خۆیدابێت لەگەڵ تەنها ڕاوێژكردن بەوانی تر.
شەشەم: لیژنەكانی پەرلەمان مافی هەموو لایەكە بەڵام من رێنماییان دەكەم كە لە دابەشكردنیان رەچاوی بەرژەوەندی گەل بكرێت نەك حزب و تایفە.