سەرۆك كۆمار لەگەڵ هومام حەمودی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكات

السبت 06 تشرين أول 2018 - 16:59

سەرۆك كۆمار لەگەڵ هومام حەمودی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكات

بەغداد – ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە دكتۆر هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و ژمارەیەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەنجومەنەكە.
لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەمڕۆ شەممە، حەمودی سەردانی سەرۆك كۆماری كردووە و پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستەكەی لێكردووە و هیوای خواستووە بەرهەم ساڵح لەپۆستەكەیدا سەركەوتووبێت.
هەر لەو دیدارەدا باسی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێكرا و تەئكیدیان لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كرد كەبتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتیان بكات و لە پێكهێنانی حكومەتدا كەسانی بەتوانا و نیشتمان پەروەر خزمەت بكەن.