ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد: دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران

السبت 06 تشرين أول 2018 - 15:48

ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد: دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران

بەغداد – ا ه ع
هێزە ئەمنیەكانی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد توانیان دوو كەس دەستگیربكەن كە بازرگانییان بە ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە.
لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند پرۆسەی دەستگیركردنیان لە چوارچێوەی كەرتی كەرخ ئەنجامدرا و ئەو دوو تۆمەتبارە ئۆتۆمبێلێكی جۆری سۆناتایان پێبووە و لە كاتی دەستگیر كردنیشیان دەستگیراوە بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا، و دواتر ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.