بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە پادشای بەحرەینەوە پێگەیشت

السبت 06 تشرين أول 2018 - 15:34

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە پادشای بەحرەینەوە پێگەیشت

بەغداد – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرەینەوە پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆك كۆمار.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، پادشای بەحرەین گەرمترین پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح كردوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە لە ئەركەكەیدا لە پێناو بەدیهێنانی هیوا و خواستی گەلی عێراق بەرەو پێشكەوتن و درەوشانەوەی زیاتر.