ئەحمەد ئەسەدی بۆ عێراقییە: سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردرو بەرنامەیەكی شیكاری پێییە بۆ حكومەت وناتوانین بگەڕێینەوە بۆ پشكپشكێنە

السبت 06 تشرين أول 2018 - 10:25

ئەحمەد ئەسەدی بۆ عێراقییە: سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردرو بەرنامەیەكی شیكاری پێییە بۆ حكومەت وناتوانین بگەڕێینەوە بۆ پشكپشكێنە

بەغداد - ا ه ع
ئەحمەد ئەسەدی سەركردەی هاوپەیمانی بینا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەرنامەیەكی شیكاری و گشتگیری پێیە بۆ بەرنامەی حكومی، وتیشی ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ پشكپشكێنە.
ئەسەدی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لە كەناڵی عێراقییە (imn) ڕایگەیاند: عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری ڕاسپێردراو بەرنامەیەكی شیكاری و گشتگیری پێیە بۆ حكومەت و لەگەڵ لایەن و هاوپەیمانییە سیاسیەكان تاوتۆێی كردوە.
وتیشی: هاوسەنگی سیاسی واتا بەشداری هەمووان نییە لە حكومەت بەڵكو بەشداری هەمەجۆری عێراقییە و تەئكیدیكردەوە نابێت ڕازی بین بەگەڕانەوەی پشكپشكێنە چونكە دەبێتە واتای نەبونی توانای حكومەتی داهاتوو بۆ لێپرسینەوە.