سەرۆك كۆمار بۆ پادشای ئوردون تەئكید لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی هاوكاری ئابوری لەنێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە

الجمعة 05 تشرين أول 2018 - 17:52

سەرۆك كۆمار بۆ پادشای ئوردون تەئكید لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی هاوكاری ئابوری لەنێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە

بەغداد-ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ هەینی، پەیوەنیەكی تەلەفونی لە شا عەبدوڵڵای دووەمی بن حسێنی پادشایی شانشینی ئوردون پێگەیشت و تێیدا شا عەبدوڵڵای دووەم پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری لە بەرهەم ساڵح كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هیوای پێشكەوتن و گەشەكردنیشی بۆ گەلی عێراق خواست.
پادشایی ئوردون لە پەیوەندیەكەیدا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ بەرەوپێشبردن و بەرفراوانكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هاردوو وڵات و هاوكاری و هەماهەنگی ئوردونی پیشاندا لە هەموو بوارەكاندا كە خزمەت بە هەردوو وڵات و گەل بكات لەگەڵ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ڕاگۆڕینەوە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
لای خۆیەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری نوێی سوپاسگوزاری شا عەبدوڵڵای دووەمی كرد و تەئكیدی كردەوە بەگرنگیەوە دەڕوانێتە بەرەوپێشبردنی پەیوەنیەكان لەگەڵ ئوردوندا.
باسی گرنگی بەرەو پێشبردنی هاوكاری ئابوریشی كرد لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا و پێشوازی لە ڕۆڵی شانشینی ئوردون كرد لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و كشتوكاڵ و هانی كۆمپانیا ئوردونیەكانیشیدا بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نوێدا.