لە باشوری بەغداد تیرۆریستێك دەستگیر كرا و دەستیش بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا گیرا

الخميس 04 تشرين أول 2018 - 17:47

لە باشوری بەغداد تیرۆریستێك دەستگیر كرا و دەستیش بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا گیرا

بەغداد – ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان لە باشوری بەغدادی پایتەخت تیرۆریستێكیان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا گرت.
لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند مەفەرەزەیەكی هەواڵگری و روبەروبوونەوەی تیرۆر كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، لە باشوری بەغداد تیرۆریستێكیان دەستگیر كرد.
مەعن وتیشی هێزەكانیان دەستشیان گرتووە بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا كە 70 گوللە هاوەنی جۆراو جۆر و 5 موشەك و چەندین جۆری تری چەك و تەقەمەنی تێدابووە.