ئەنجومەنی هاوبەشی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی تاوتوێی ئاستەنگەكانی كاری ڕێكخراوەیی و چاودێری نیشتمانی دەكات

الخميس 04 تشرين أول 2018 - 14:33

ئەنجومەنی هاوبەشی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی تاوتوێی ئاستەنگەكانی كاری ڕێكخراوەیی و چاودێری نیشتمانی دەكات

بەغداد-ا ه ع
ئەنجومەنی هاوبەشی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی تاوتوێی كاری ڕێكخراوەیی و چاودێری نیشتمانی دەكات.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، هاتووە لەكۆبونەوەیەكدا كە هەریەك لە دكتۆر مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دادوەر عیزەت توفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەی نەزاهە و دكتۆر سەڵاح نوری سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی ئامادەیبوو باسیان لە كاری دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی و نوسینگەی لێكۆڵەرە گشتیەكان كردووە و تاوتوێی گرنگترین كاریان كردوە كە ئەنجام دراوە لەلایەن ئەوانەوە و دەبێت چی بكرێت لەماوەی داهاتوودا بە پێی ئەو پلان و ستراتیژیەی كە پێشتر داڕێژراوە.
هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە ئەنجومەنەكە تاوتوێی پلان و ڕێكاری ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی كردووە لە هەردوو تەوەری خۆپاراستن و بەرپەرچدانەوە و تەئكید لەسەر پێویستی تەواوكردنی بنیاتنانی كاری ڕێكخراوەیی یاسایی پێویست بۆ نەهێشتن و ڕوبەڕووبوەوەی گەندەڵی و كاراكردنی ئالیاتی كاركردن كە گونجاو بێت لەگەڵ قەبارەی ئاستەنگەكانی ئێستا وبەگرنگیەوە باسی تەواوكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕوبونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی و دابینكردنی پێداویستیەكانیان كردووە.