عادل عەبدول مەهدی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە حەریرییەوە و پێگەیشت

الخميس 04 تشرين أول 2018 - 10:24

عادل عەبدول مەهدی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە حەریرییەوە و پێگەیشت

بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدول مەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان پێگەیشت و پیرۆزبایی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی عەبدولمەهدی، تاوتوێی پەیوەنی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی لە بوارە جیاجیاكاندا.