عەبادی و عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن

الأربعاء 03 تشرين أول 2018 - 20:34

عەبادی و عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن

بەغداد-ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو پێشوازی لە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كرد.
لەدیدارێكدا تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و ئاستەنگ و گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ تەواوكردی بەدەست هێنانی دەستكەوتەكان لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و تەئكیدكرد لە بەرنامەی حكومەتی داهاتوو كرا لەگەڵ پشتوانی حكومەتی داهاتوو بۆ پێشكەشكردنی هەموو خزمەتگوزاریەكان بە هاوڵاتییان.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەنوسینگەی عەبادی دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە هەردوو لا هاوڕابوون دەربارەی ئەولەویەتی قۆناغی داهاتوو و بۆچونەكان بۆ بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی هەلی كار و بەدەست هێنانی سەقامگیری ئەمنی و بەردەوام بوونی ڕاوەدوونانی تیرۆرستان و توندوتۆڵكردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە لە بەرژەوەندی وڵات و گەل دابێت.