خوێندنی باڵا ڕەخنە لە داواكاری تێپەڕاندن و خولی سێیەم و داگرتن دەگرێت

الأربعاء 03 تشرين أول 2018 - 20:03

خوێندنی باڵا ڕەخنە لە داواكاری تێپەڕاندن و خولی سێیەم و داگرتن دەگرێت

بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە داواكاری تێپەڕاندن و خولی سێیەم و داگرتن و هەڵگرتنەوەی ڕەتكردەوە ئەو ڕەتكردنەوەیەشی گەڕاندەوە بۆ بەرژەوەندی خوێندنی باڵا كە لە ئێستادا دەتوانێت ڕكابەری دەرەوە بكات و لەوێستگە نێودەوڵەتیەكاندا ئامادەبیت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەپشت بەستن لەسەر پەیڕەوە جێگیرەكەی و بۆچون و بڕیارە زانستیەكانی پابەندی زانكۆ و دەزگا ئەكادمیەكانی خۆی بە پێوەرە زانستیەكان دەكاتەوە و لەگەڵ هیچ حاڵەتێك نییە كە دەبێتە هۆی كێشە بۆ پڕۆسەی زانست و فێركردن.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە لەو ڕوانگەیەوە ڕەخنە لەو داواكاریانە دەگرین كە داوای تیپەڕاندن دەكەن و پێچەوانەی بڕیارە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان و دەسەڵاتی فێركردنن و هەرگیز بەخەیاڵی دا نایەت.