تۆنێكی داعش لە حەویجە خاپوور دەكرێت

الاثنين 01 تشرين أول 2018 - 15:18

تۆنێكی داعش لە حەویجە خاپوور دەكرێت

بەغداد – ا ه ع
هێزە ئەمنیەكانی سەر بە پۆلیسی كەركوك، ئەمرۆ دوو شەممە، تۆنێكی داعشیان لە قەزای حەویجەی پارێزگای كەركوك خاپوور كرد.
لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی كە لەچوارچێوەی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناخۆ كاردەكات، توانیویەتی دەست بە سەر تۆنێكی داعشدا لە گوندی نەجاتیەی قەزای حەویجە لە چوارچێوەی پارێزگای كەركوك بگرێت.
رەسوڵ وتیشی ئەو تۆنێلە خاپوور كراوە و كاری پێویستیش دەرحەق بە چەك و تەقەمەنیەكانی ناو تۆنێلەكە كراوە.