دەرچوونی زیاتر لە 400 كارمەند لە خولی 70ی دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆر

الاثنين 01 تشرين أول 2018 - 15:00

دەرچوونی زیاتر لە 400 كارمەند لە خولی 70ی دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆر

بەغداد – ا ه ع
ئەمرۆ دوو شەممە، ئاهەنگی دەرچوون بۆ زیاتر لە 400 كارمەند لە خولی حەفتای دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆر رێكخرا، ئەوەش بە ئامادەبوونی تالب شغاتی فەرماندەی ئەو دەزگایە و ژمارەیەك لە راهێنەرانی ناتۆ.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) ڕایگەیاند ئەو كارمەندانە راهێنانی تایبەتیان پێكراوە لەسەر بەكارهێنانی چەك و شەڕو پێكدادان و هاتنەخوارەوەی ئاسمانی و چەندین كاری سەربازی تر.
وتیشی دەرچووان بەسەر ئەو فەوجانەدا دابەشدەكرێن كە لە پارێزگاكاندا جێگیر كراون ئەوەش بە پێی تیر و پشك.