سەرۆكی شانەی هەڵۆكان بۆ(ا ه ع) وردەكاری كوشتن و گرتنی 190 تیرۆرستی ئاشكرا كرد لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی مانگی موحەرەم

الأحد 30 أيلول 2018 - 10:12

سەرۆكی شانەی هەڵۆكان بۆ(ا ه ع) وردەكاری كوشتن و گرتنی 190 تیرۆرستی ئاشكرا كرد لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی مانگی موحەرەم

بەغداد-ا ه ع
شانەی هەواڵگری هەڵۆكان ڕۆژی شەممە ئاماری كۆتایی هەڵمەتەكانی مانگی موحەرەمی بۆ چلەی ئیمام حسێن و پاراستنی گەشتیارانی لەكاتی سەردانیكردنی مەزاری پیرۆز ئاشكراكرد و كوشتنی وگرتنی 190 تیرۆرستی ڕاگەیاند.
ئەبو عەلی بەسڕی سەرۆكی شانەی هەڵۆكان و بەڕێوبەری هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانشی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان بەهاوكاری شانەی هەڵۆكان۱۰ گورزی ئاسمانی بۆ مۆڵگەكانی داعش وەشاندووە لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار و بەهەموو گورزەكان و هەڵمەتەكان 190تیرۆرست كوژراو و دەستگیر كراون.
وتیشی ئەندامانی شانەكە وتیمی تەكتیكی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری توانیویانە 4 مۆڵگەی تیرۆرستان لە دەوروبەری بەغداد و كەربەلا و ئەنبار خاپور بكەن.
راشیگەیاند 23 خۆكوژیان كوشتووە و 3 پشتێنی بۆمبڕێژكراویان پوچەڵكردۆتەوە و دەستیان گرتووە بەسەر 13حەشارگەی چەك و تەقەمەنی لە چەند ناوچەیەكی جیاجیادا، وتیشی هەموو ئەو چەك و تەقەمەنیانەی دەستیان بەسەر داگیراوە بێ زیان لەناوبراون.
بەسڕی ڕاشیگەیاند: ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان ئەندامانی شانەكە و تیرۆرستان لە هەڵمەتە نهێنیەكان ڕویداوە بەڵام لە هەموو ڕوبەڕوبونەوەكان تیرۆرستان شكستیان هێناوە.