عەبادی و عەلاوی تەئكید لەسەر پابەندبوون بە ماوە و ڕێكارە دەستوریەكان دەكەنەوە بۆ پێك هێنانی حكومەتی داهاتوو

الأحد 30 أيلول 2018 - 09:53

عەبادی و عەلاوی تەئكید لەسەر پابەندبوون بە ماوە و ڕێكارە دەستوریەكان دەكەنەوە بۆ پێك هێنانی حكومەتی داهاتوو

بەغداد-ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ یەكشەممە، تەئكیدیان لەسەر پابەندبوون بە ماوەی و ڕێكاری دەستوری كردەوە.
عەبادی پێشوازی لە عەلاوی كردو لە دیدارێكدا تاوتوێی پێكهێنانی حكومەت و پابەندی بە ماوەی دەستوری و ڕێكارەكانیان كردەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە پێك هێنانی حكومەتی داهاتوو و بەرنامەكەی نوێنەرایەتی هاوڵاتیان دەكات و هەوڵدەدات دەستكەوتە بەدەست هاتوەكان بپارێزێت و هەنگاو بەرەو ئاوەدانكردنەوەی وڵات بنێت بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەلی كار.