چاودێرێكی سیاسی لێكتێگەیشتنەكانی هەڵبژردنی كەسایەتێكی تەوافوقی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشێلكردنی دەستورە

السبت 29 أيلول 2018 - 19:03

چاودێرێكی سیاسی لێكتێگەیشتنەكانی هەڵبژردنی كەسایەتێكی تەوافوقی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشێلكردنی دەستورە

بەغدڵد-ا ه ع
عەزیزجەبر شەیال چاودێری سیاسی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: ئەوەی لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن بڵاودەكرێتەوە لە كۆبونەوەی كوتلە سیاسیەكان و لێكتێگەیشتنیان دەربارەی هەڵبژاردنی كەسایەتێكی تەوافوقی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشێلكردنێكی دیاری دەستورە.
شەیال لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: ئەو لەگەڵ ئەوە نییە كە دادگای فیدڕاڵی ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە بەتایبەت پرسی كوتلەی گەورە هەتا ئێستا چونكە كۆبونەوەی كوتلە سیاسیەكان و دانوستان و وتوێژەكانیان كە لەكەناڵی ڕاگەیاندنەوە بڵاودەكرێنەوە بۆ لێكتێگەیشتنیان بۆ دەستنیشانكردنی كەسێكی تەوافوقی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەسەروی ڕێكاری دەستورییەوەیە و پێشێلكردنێكی ئاشكرای دەستوورە.
وتیشی لە دەستوردا هاتووە دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی دەبێت لە ماوەی ۳۰ ڕۆژدا سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت كە بەربژری گەورەترین كوتلە ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت لەماوەی ۱۵ڕۆژدا لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە و تەئكیدی كردەوە مەرجەعیەتی ئاینی هەمیشە تەئكیدیكردۆتەوە لەگەڵ یەك مەودایە بۆ بەربژاری كوتلەی گەورە.