توران هۆشداری پێشێلكردنی مادەی ۷٦ی دەستوور دەدات كە تایبەتە بە ناونانی كوتلەی گەورە

السبت 29 أيلول 2018 - 17:02

توران هۆشداری پێشێلكردنی مادەی ۷٦ی دەستوور دەدات كە تایبەتە بە ناونانی كوتلەی گەورە

بەغداد-ا ه ع
حەسەن تۆران جێگری سەرۆكی بەرەی توركومانی و پەلەمانتاری پێشوو لەسەر پارێزگای كەركوك هۆشداری دەداتە سەرۆك كۆماری داهاتوو لە پێشێلكردنی مادەی ۷٦ دەستور بۆ ناونانی كوتلەی گەورە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
توران لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند پێویستە سەرۆك كۆمار پابەندی مادەی ۷٦ی دەستور بێت بۆ ڕاسپاردنی گەورەترین كوتلە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
وتیشی دەخوازم سەرۆك كۆماری داهاتوو هیچ كەسێك بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕانەسپێرێت هەتا كوتلەی گەورە یەكلای نەبێتەوە.
تۆران وتیشی هەر ڕێكارێك لەدەرەوەی مادەی ۷٦ ی دەستوور بگیرێتەبەر سەرۆك كۆمار توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەكاتەوە.
و هۆشداریدا لە پێشێلكردنی مادەی ۷٦ی دەستور كە پێدەچێت دەنگی لەسەر نەدرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.