هەوڵێكی تیرۆرستی لەناحیەی جەلەولا لەلایەن هێزە ئەمنیەكان شكستی پێهێنرا

الجمعة 28 أيلول 2018 - 09:17

هەوڵێكی تیرۆرستی لەناحیەی جەلەولا لەلایەن هێزە ئەمنیەكان شكستی پێهێنرا

بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی بەرگری هەوڵێكی تیرۆرستی خۆكوژی لەناحیەی جەلەولا ی سەر بە دیالا شكست پێهێنا.
وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی لە لیوای 74ی سەر بە فیرقەی 5 و بە پێی زانیاری وردی هەواڵگیری توانی هەوڵێكی تیرۆرستی شكست پێ بێنێت و خۆكوژێك بكوژێت كە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو و سێ بۆمبی پێبووە و بەنیازبوو خۆی بەكاروانێكی سەربازی لەناحیەی جەلەولای سەربە دیالە بكاتە ئامانج.