جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی كۆبونەوەی تاوتوێكردنی چاككردنی سیستمی ناوخۆی پەرلەمان دەكات

الأربعاء 26 أيلول 2018 - 19:14

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی كۆبونەوەی تاوتوێكردنی چاككردنی سیستمی ناوخۆی پەرلەمان دەكات

بەغداد-ا ه ع
حەسەن كەریم جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتی كۆبونەوەی سەرۆك كوتلەكانی ناو پەرلەمان و نوێنەرانی لە ئەنجومەنەكە كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ناوبراو تەئكیدی لەسەر گرنگی كاراكردنی ڕۆڵی ئەنجومەن كردۆتەوە بۆ پشت بەستن بە چەند هەنگاوێك لەوانە چاككردنی و ڕێكخستنەوەی سیستمی ناوخۆی ئەنجومەنەكە ودانانی بنەمای گشتی بۆ كاركردنی لیژنەكان و كاراكردنی ڕۆڵی ئەو لیژنانە و كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری و تەشریعی.
كەعبی وتیشی چاككردنی سیستمی ناوخۆیی گرنگە و دەبێت بەشێوەیەكی ڕونتر دابڕێژرێتەوە كە لەگەڵ پێویستیەكانی قۆناغی ئێستا و داهاتوو و لەگەڵ بارودۆخی ئێستای عێراق بگونجێت.