6تونێلی داعش لە حەدیسەی خۆرئاوای ئەنبار وێرانكران

الثلاثاء 25 أيلول 2018 - 16:25

6تونێلی داعش لە حەدیسەی خۆرئاوای ئەنبار وێرانكران

بەغداد-ا ه ع
فڕۆكەوانی سوپا بەهاوكاری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی سەڵاحەدین 6تونێلی تیرۆرستانیان لە حەدیسەی خۆرئاوای ئەنبار وێرانكرد.
عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: فڕۆكەوانی سوپا بەهاوكاری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی سەڵاحەدین 6تونێلیان وێران كردووە كە تیرۆرستان لە دورگەی سینیە لە حەدیسە بەكاریان دەهێنا.
ڕەسوڵ وتیشی پێش بوردومانكردنیان لەناو تونێلەكان دەست گیراوە بەسەر 10بۆمبی چێنردراو و خۆراك و موەلدەیەكی كارەبادا.