ترامپ: پاڵپشتی هەوڵەكانی میسڕ دەكەین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر

الثلاثاء 25 أيلول 2018 - 16:15

ترامپ: پاڵپشتی هەوڵەكانی میسڕ دەكەین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر

ئاژانسەكان - ا ه ع
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی، ئەمڕۆ سێ شەممە، تاوتوێی هاوكاری و پاڵپشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و میسڕیان كرد بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەكۆشكی سپییەوە دەرچووە تەئكید لەگرنگی هاوبەشی و هاوپەیمانی ستراتیژیەتی نێوان ئەمریكا و میسڕ دەكاتەوە و پابەندی ترامپ ڕادەگەیەنێت بۆ سەقامگیری و گەشەكردنی میسڕ.
ئەو لێدوانەی ترامپ لەچوارچێوەی دیداری عەبدول فەتاح سیسی لە شاری نێۆیۆرك دێت لە چوارچێوەی كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان.
هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە ترامپ تەئكید دەكاتەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام لەگەڵ میسڕ كاردەكات بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە ئەقلیمی و نێودەوڵەتیەكان.