30دادوەری نوێ سوێندی دەست بەكاربوون لە دادگاكانی عێراق دەخۆن

الثلاثاء 25 أيلول 2018 - 11:22

30دادوەری نوێ سوێندی دەست بەكاربوون لە دادگاكانی عێراق دەخۆن

بەغداد - ا ه ع
30دادوەری نوێ، ئەمڕۆ سێ شەممە، سوێندی یاسایان بەرامبەر سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ كاركردن لە دادگاكانی عێراق خوارد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند:30دادوەری نوێ لەبەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سوێندیان خوارد.
زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند: دەبێت دادوەرە نوێكان بێلایەنانە یاسا جێبەجێبكەن و دوربكەونەوە لە لایەنگیری سیاسی.