سروە عەبدولواحید داوا لەكاندیدانی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی دا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە

الاثنين 24 أيلول 2018 - 16:18

سروە عەبدولواحید داوا لەكاندیدانی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی دا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە

بەغداد-ا ه ع
سروە عەبدولواحید كاندیدی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ دووشەممە، داوای لەبەربژارەكانی تر كرد كە لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕوبەڕووی یەكببنەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سروە عەبدولواحیدەوە دەرچووە ڕایگەیاند: بەرنامەی تەلەفزیۆنی لەنێوان كاندیدەكان دەبێتە هەلێك بۆ ئەوەی هاوڵاتیان كاندیدەكە بناسن و بزانن چی لەهەگبەی دا هەیە.
وتیشی یپێویستە گەل هەموو وردەكاری و توانای كاندیدەكە بزانن كە چۆن بەنیازە مامەڵە بكات و داوا لەهەموو كاندیدەكان دەكەم بەشداری ئەو بەرنامەیە بكەن.
سروە عەبدلواحید ڕاشیگەیاند: من ئەمادەم هەر كات ئەو بەرنامەیە بكرێت لەهەر شوێنێك یاخود هەر كەناڵێك بێت ئامادەبم.