ئابی: لەگەڵ ترامپ بۆ نەهێشتنی چەكی ئەتومی لە دورگەی كوریا ڕێككەوتوین

الاثنين 24 أيلول 2018 - 15:19

ئابی: لەگەڵ ترامپ بۆ نەهێشتنی چەكی ئەتومی لە دورگەی كوریا ڕێككەوتوین

ئاژانسەكان-ا ه ع
دوناڵد تڕامپی سەرۆكی ئەمریكا دوێنی دووشەممە چاوی كەوتووە بە شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن و پێش دەسپێكردنی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان.
ئابی دەربارەی دیداری تڕامپ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند ئەوەی پەیوەندی بە كوریای باكوورەوە هەیە ڕێككەوتوین پاراستنی ئەو دەستكەوتەی كە لوتكەی مێژوویی نێوان ئەمریكا و كوریای باكور لە سەنغافورە لە مانگی حوزەیران بەدەست هات و بەیەكەوە كاردەكەین بۆ نەهێشتنی چەكی ئەتومی لە دورگەی كوریا.
ئەوەش لە كاتێكدایە ڤلادمیر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا و چی جینبینگ سەرۆكی چین بەشداری كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ناكەن و بەشداری دانشتنی رێگرتن لە چەكی كۆمەڵكوژی ناكەن كە لەڕێی باسی ئەو بابەتە و ئەو دانشتنە باس لە دۆسەی سوریا و كۆریای باكوور و دۆسەی ژەهرخواردكردنی سیخوڕی پێشووی ڕوسیا لەبەریتانیا دەكرێت.