ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی نەهێشتنی دیاردەی چەكداری دەكات لەناو هاوڵاتیان و كار دەكات بۆ هێشتنەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا

الأحد 23 أيلول 2018 - 19:04

ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی نەهێشتنی دیاردەی چەكداری دەكات لەناو هاوڵاتیان و كار دەكات بۆ هێشتنەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا

بەغداد-ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی كرد
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و ئەنجامی هەڵمەت و ئۆپەڕاسیۆنە بەرفراوانەكانی كێورماڵكردنی چەند ڕۆژی پێشوو كە لە بیابانی سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا بەئاڕاستەی سنوری عێراق - سوریا ئەنجامدراون.
ئەنجومەنەكە تاوتۆیی ڕێكارە تایبەتەكانی بە ڕێنمایی ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی كرد بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەكداری لەناو هاوڵاتیان و هێشتنەوەی چەك تەنها لە دەستی دەوڵەت باسكردووە و دەنگی لەسەر ئالیەتی تایبەت بەو پرسە داوە.
هەروەها پێداچونەوە بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی پێشوو كراوە بۆ دەركردنی كۆمەڵێك ڕاسپاردە و بڕیاری نوێ.