حەلبوسی: چاوی بە بالێۆزی ئێران لەبەغداد كەوت و تەئكیدی لە گرنگی پشتوانی ئەقلیمی بۆ عێراق كردەوە

الأحد 23 أيلول 2018 - 18:18

حەلبوسی: چاوی بە بالێۆزی ئێران لەبەغداد كەوت و تەئكیدی لە گرنگی پشتوانی ئەقلیمی بۆ عێراق كردەوە

بەغداد-ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەك شەممە، پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەبەغداد كرد ولەدیدارێكدا ڕەوشی ئەمنی و سیاسی عێراقییان تاوتۆێ كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، هاتووە: باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە حەلبووسی كردووە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە دەسەڵاتێكی تەشریعییە لەوڵاتدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەقۆناغی داهاتودا.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە هەردوولا باسی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتیان كردووە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكان تەوەری سەرەكی دیدارەكە بووە بەجۆرێك بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا دابێت هەروەها باسیان لە ڕەوشی سیاسی و ئەمنی لەعێراق و ناوچەكە كردووە هەروەها باسی دۆسەی ئاویان بەتایبەتی كردووە.