سروە عەبدولواحید بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكات

الأحد 23 أيلول 2018 - 16:42

سروە عەبدولواحید بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكات

بەغداد – ا ه ع
سروە عەبدولواحید ڕایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن هیچ حزب و لایەنێكی سیاسییەوە پشتیوانی ناكرێت و وەك كەسایەتییەكی سیاسیی كورد و بێلایەن خۆی كاندید كردووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سروە عەبدولواحید رایگەیاند: پێموایە نوێنەرایەتی هەموو ئەو لایەنانە دەكەم كە باس لەوەدەكەن دەبێت گەندەڵی و بەش بەشێنە نەمێنێت لە عێراق.
وتیشی لە رێگەی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەیەوێت دوو پەیام بگەیەنێت، یەكەمیان ئەوەی كە بەسەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڵێت كە ژنیش دەتوانێت ئەو جۆرە پۆستانە وەربگرێت.
پەیامی دووەمیشی بۆ هەر دوو حزبی پارتی و یەكێتییە كە چیدی ئەو دوو حزبە ناتوانن بەتەنها پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری بۆخۆیان ببەن و خەڵكی تر هەیە كە دەتوانێت كێبڕكێیان بكات.