حەكیم لەگەڵ دەستەی سیاسی هاوپەیمانی سائرون پێشهاتەكانی ڕەوشی سیاسی عێراق تاوتوێ دەكات

السبت 22 أيلول 2018 - 16:44

حەكیم لەگەڵ دەستەی سیاسی هاوپەیمانی سائرون پێشهاتەكانی ڕەوشی سیاسی عێراق تاوتوێ دەكات

بەغداد-ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لەگەڵ دەستەی سیاسی هاوپەیمانی سائیرون تاوتوێی نوێترین پێشهاتی ڕوشی سیاسی عێراق دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیكمە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، حەكیم پێشوازی لە دكتۆر نەساڕ روبەیعی و رائید فەهمی و تاڕق خیكانی كرد و لەگەڵیاندا پێشهاتەكانی ڕەوشی سیاسی عێراق و دۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی كرد.
لەو بەیاننامەیەدا حەكیم تەئكیدی لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی دەستور كردوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز.