سروە عەبدول واحید خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكات

السبت 22 أيلول 2018 - 15:37

سروە عەبدول واحید خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكات

بەغداد – ا ه ع
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند: سروە عەبدول واحید سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەك كەسایەتی سیاسی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكات.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: "سبەینێ سروە عەبدول واحید بە فەڕمی مامەڵەی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات".
سبەینێش دوا وادەیە كە مامەڵەی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەران وەردەگیرێت.