سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ "ا ه ع" پەرلەمان مامەڵەی 9 كەسی وەرگرتوە كە بە فەرمی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردووە

السبت 22 أيلول 2018 - 13:10

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ

بەغداد – ا ه ع
سەرچاوەیەكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند تا ئێستا 9 كەس بە فەرمی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردوە و مامەڵەی فەرمییان رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی رۆژی یەك شەممە دوا رۆژ دەبێت بۆ پێشكەشكردنی مامەڵەی خۆكاندیدكردن، بە پێی دەستوریش لە دوای تەواوبوونی دەوام لە رۆژی یەك شەممە مامەڵەی هیچ كەسێك وەرناگیرێت.
ئەو سەرچاوەیە رونیشیكردەوە دوای تەواوبوونی دەوامی رۆژی یەك شەممە لێكۆڵینەوە لە ژیاننامەی ئەو كەسانە دەكەن كە خۆیان كاندید كردوە تا بزانرێت تا چ ئاستێك لەگەڵ ئەو مەرجانەدا گونجاوە كە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریكراوە.