دوو تۆمەتبار لەموسڵ دەستگیر دەكرێن

الجمعة 21 أيلول 2018 - 15:36

دوو تۆمەتبار لەموسڵ دەستگیر دەكرێن

بەغداد-ا ه ع
مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان لەپارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ هەینی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتیەكیان لەموسڵ بێزار كردووە.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەسەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای نەینەوا كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگیری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە لەشاری موسڵ هاوڵاتێكیان بێزار كردووە.
وتیشی تاوانبارەكان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو هاوڵاتییەیان كردووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەگەر پارەیان پێنەدات.
مەعن ڕاشیگەیاند ڕێكاری یاسایی تایبەت بەرامبەریان گیراوەتەبەر بۆ كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.