وەزارەتی دەرەوە سەرسوڕمانی خۆی لە بڵاوكراوەیەكی بالیۆزی بریتانیا نیشاندا و تەئكیدی دەكاتەوە پێكهێنانی حكومەت بڕیارێكی نیشتمانی عێراقیە

الخميس 20 أيلول 2018 - 17:26

وەزارەتی دەرەوە سەرسوڕمانی خۆی لە بڵاوكراوەیەكی بالیۆزی بریتانیا نیشاندا و تەئكیدی دەكاتەوە پێكهێنانی حكومەت بڕیارێكی نیشتمانی عێراقیە

بەغداد_ ا ه ع
وەزارەتی دەرەوە سەرسوڕمان و نیگەرنی خۆی بەرامبەر بڵاوكراوەیەكی بالیۆزی بریتانیا لە بەغدا نیشاندا كە باس لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق دەكات.
ئەحمەد مەحبوب ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع ) كەوتووە ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوە تەئكید دەكاتەوە كە بڕیاری پێكهێنانی حكومەتی عێراق بڕیارێكی نیشتمانی عێراقییە و ئەو ئەركەی پێی ڕاسپێردراوە لە ڕێی پەرلەمانەوە كە نوێنەرانی خەڵكی عێراقن و بەچاودێری پەرلەمان جێبەجێدەكرێت .
لەو بیاننامەیەدا هاتووە , وەزارەتی دەرەوە دەخوازێت كە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە پڕۆسەی سیاسی بە گشتی لەچوارچێوەی پاراستنی سیادەی عێراقدا بێت.