لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وەزارەتی پەیوەندییەكان دوو كۆمپانیا تێكەڵاو دەكات

الأربعاء 19 أيلول 2018 - 11:22

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وەزارەتی پەیوەندییەكان دوو كۆمپانیا تێكەڵاو دەكات

بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی پەیوەندییەكان بڕیاریدا هەردوو كۆمپانیای خزمەتگوزاری تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ زانیارییەكان لەگەڵ كۆمپانیای گشتی پەیوەندیەكان تێكەڵاوبكات و بیكاتە یەك كۆمپانیا لەژێر ناوی كۆمپانیای گشتی بۆ پەیوەندی و زانیاری ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ئاسایی دوێنێیدا بڕیاری لەسەردا.
وەزارەتی پەیوەندییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایدەگەیەنێت دەستیانكردنەوەی بە گرتنەبەری رێوشوێنەكانی تایبەت بەو دوو كۆمپانیایە و بەرزركردنەوەی داوایەك بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی، بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی گشتیدایە و لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ناوازە لە بواری پەوەندییەكان و ئەنتەرنێت و تەكنەلۆژیای زانیاریدایە.