سەباح كوردستان بە داتا و ژمارە ووردەكاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ساڵی 2018 بڵاو دەكاتەوە

الأربعاء 19 أيلول 2018 - 10:30

سەباح كوردستان بە داتا و ژمارە ووردەكاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ساڵی 2018 بڵاو دەكاتەوە

هەولێر/صباح كوردستان/كەوگەز رەحمان

بڕیارە لە 30 ئەیلولی ئەم ساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت . لەم هەڵبژاردنەدا (31) لیست و قەوارەی سیاسی كێبڕكێ لەسەر( 111) كورسی پەڕلەمانی دەكەن.

بۆیەكەمین جار رۆژنامەی سەباح كوردستان نوێترین زانیاری و داتا سەبارەت بە ناو و ژمارەی لیست و قەوارەكان و  ژمارەی دەنگدەرانی هەر چوار پارێزگاكەی ( هەولێر , سلێمانی , دهۆك , هەڵەبجە ) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ساڵی 2018 بڵاو دەكاتەوە .

بەپێی دوایین داتای تۆماری دەنگدەران كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە ,كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی كوردستان  ( 3.085.461) سێ ملیۆن و هەشتاو پێنج هەزار وچوار سەدو شەست و یەك كەس مافی دەنگدانی هەیە و (2.911.313) دوو ملیۆن ونۆسەد و یانزە هەزار و سێ سەد و شانزە كەس لە دەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن و (174.148) سەد وحەفتا و چوار هەزار و سەدو چل و هەشت كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن .

ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر:

 ( 1.101.518)  یەك ملیۆن و سەد و یەك هەزار و پێنج سەد و هەژدە كەس مافی دەنگدانیان هەیە .

(1.034.864) یەك ملیۆن و سی و چوار هەزار و هەشت سەد و شەست و چوار كەس لە دەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن .

(66.654)شەست و شەش هەزار و شەش سەد و پەنجا و چوار هەزار كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن.

ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی :

(1.195.417) یەك ملیۆن و سەد و نەوەت و پێنج هەزار و چوار سەد و حەڤدە كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

(1.133.655) یەك ملیۆن و سەد و سی و سێ هەزار و شەش سەد و پەنجا و پێنج كەس بەشداری لە دەنگدانی گشتی دەكەن .

(61.762) شەست و یەك هەزار و حەوت سەد و شەست دوو كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن .

ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆك :  

(719.365) حەوت سەد و نۆزدە هەزار و سێ سەد و شەست و پێنج كەس مافی دەنگدانیان هەیە .

(676.760) شەش سەد و حەفتا و شەش هەزار و حەوت سەد و شەست كەس لەدەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن .

(42.515) چل و دوو هەزار و پێنج سەد و پانزە كەس لە دەنگی تایبەتدا بەشداری دەكەن .

ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەڵەبجە:

(69.151) شەست و نۆ هەزار و سەد و پەنجا و یەك كەس مافی دەنگدانیان هەیە .

(65.934) شەست و پێنج هەزار و نۆسەد و سی و چوار كەس لە دەنگدانی گشتیدا بەشداری دەكەن .

(3.217) سێ هەزار و دوو سەد و حەڤدە كەس لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەكەن .

ناو و ژمارە و كاندیدانی لیست و قەوارە سیاسەكان:  

-پارتی دیموكراتی كوردستان : ژمارەی لیست ( 183) , ژمارەی پاڵێوراو (100) پاڵێوراو

-یەكێتی نیشتیمانی كوردستان: ژمارەی لیست ( 105) , ژمارەی پاڵێوراو(100) پاڵێوراو

- هاوپەیمانی بەرەو ئیصلاح : ژمارەی لیست ( 119) , ژمارەی پاڵێوراو (61) پاڵێوراو

- بزووتنەوەی گۆڕان : ژمارەی لیست ( 148) , ژمارەی پاڵێوراو (100) پاڵێوراو

- جوڵانەوەی نەوەی نوێ : ژمارەی لیست ( 134) , ژمارەی پاڵێوراو (50) پاڵێوراو

-كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان : ژمارەی لیست (194) , ژمارەی پاڵێوراو (40) پاڵێوراو

- لیستی سەردەم : ژمارەی لیست ( 127) , ژمارەی پاڵێوراو (100) پاڵێوراو

- پارتی پارێزگارانی كوردستان : ژمارەی لیست ( 156) , ژمارەی پاڵێوراو(14) پاڵێوراو

- ئازادی : ژمارەی لیست ( 164) , ژمارەی پاڵێوراو (43) پاڵێوراو

- هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری : ژمارەی لیست (172) , ژمارەی پاڵێوراو(100) پاڵێوراو

- لیستی توركمانی دیموكراتی: ژمارەی لیست (203) , ژمارەی پاڵێوراو (3) پاڵێوراو

- پارتی گەشەپێدانی توركمانی : ژمارەی لیست (215) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- لیستی میللەت : ژمارەی لیست (224) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- هاوپەیمانی توركمانی هەولێر: ژمارەی لیست (239) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- بزوتنەوەی بروسكەی توركمانی (یلدرم ): ژمارەی لیست (246) , ژمارەی پاڵێوراو (3) پاڵێوراو

- پارتی چاكسازی توركمانی : ژمارەی لیست (258) , ژمارەی پاڵێوراو (4) پاڵێوراو

- لیستی توركمانی هەولێر: ژمارەی لیست (267) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- لیستی بەرەی توركمانی عێراقی : ژمارەی لیست (272) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- قائمە الرافدین : ژمارەی لیست (306) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- حزب ابنا‌و النهرین : ژمارەی لیست (317) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- مجلس الشعبی الكلدانی السریانی الاشوری: ژمارەی لیست (344) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: ژمارەی لیست (368) , ژمارەی پاڵێوراو (5) پاڵێوراو

- لیستی دیموكراتی مەسیحی: ژمارەی لیست (384) , ژمارەی پاڵێوراو (3) پاڵێوراو

- نوبار سیپان غەریب : ژمارەی لیست (408)

- ادكار هاكوب بترس: ژمارەی لیست (423)

- ئارام بوزو حمو: ژمارەی لیست (452)

- مراد ماردروس وارتان : ژمارەی لیست (476)

- یروانت نیسان ماركوس : ژمارەی لیست (489)

- فاهیك كمال سرانیان: ژمارەی لیست (497) 

جێگەی باسە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە كۆی (111) سەد و یانزە كورسی پەرلەمانی , هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان (38) كورسی و بزووتنەوەی گۆڕان ( 24) كورسی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ( 18) كورسی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ( 10) كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی (6) كورسی و بزووتنەوەی ئیسلامی یەك كورسی و حیزبی شیوعی یەك كورسی و حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان یەك كورسی و ئاڕاستەی سێیەم یەك كورسی و (11) كورسی بۆ كەمینەكان دانرابوو .

-