وەزیری پلاندانان: حكومەتی عێراق خاوەنداریەتی پلانی نیشتمانی و ستراتیژی كردووە

الثلاثاء 18 أيلول 2018 - 15:31

وەزیری پلاندانان: حكومەتی عێراق خاوەنداریەتی پلانی نیشتمانی و ستراتیژی كردووە

بەغداد_ا ه ع
دكتۆر سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان تەئكیددەكاتەوە كە حكومەتی عێراق خاوەنداریەتی ژمارەیەك پلانی ستراتیژی و نیشتمانی كردووە و لەوانەش دیدگای عێراق بۆ 2030 و پلانی گەشەسەندنی نیشتمانی 2018_2022 ی ستراتیژی نیشتمانی وزە 2045.
لەبەیاننامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند, لە گۆتارێكدا لە كۆنگرەی شەشەمی نێودەوڵەتی بۆ هاوكاری لە بواری ژێر خانی ئابوری لە سیئۆلی پایتەختی كوریای باشور، جومەیلی ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق چەندین بەرنامەی بەرەو پێشبردن و نوێكردنەوەی لە چاكسازی گشتی و پارێزگاریكردن لە سەقامگیری ئابوری گشتی و دارایی و دراوی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پەسەند كردووە, وتیشی حكومەت و كۆمپانیاكان هەنگاویان ناوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەكانی 2030.